fbpx
Shadow Shadow

ئێران هەڕەشەى بەئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکات

11:03 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

باڵیۆزى ئێران لە بەغدا هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکاى لەعێراق کرد، ئەگەر واشنتن هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەى.

.

ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لە بەغدا بە کەناڵى دیجلەى عێراقى ڕاگەیاندووە “ئێران هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و هەر شوێنێکى دیکە دەکاتە ئامانج، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان”.

.

وتیشى “ئێران نایەوێت بچێتە شەڕەوە لەگەڵ ئەمریکا و هەر وڵاتێکى دیکە، شەڕ لەبەرژەوەندى ئەمریکا و ئێراندا نییە”.

.

ئیرەج مەسجدى جەختیکردووەتەوە، هەڵوێستى ئەوان بەرگریکردنە و وەڵامى هەر هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەریان.

.

باسى لەوەشکردووە، کە پێویستە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سەرجەم وڵاتانى دیکەى ناوچە بچنە دەرەوە.

.

بەوتەى ئیرەج مەسجدى، ئەمریکا دەستوەردان دەکات لە کاروبارى عێراق و ناوچەکە و پێویستە پێشبینى وەڵامدانەوە بکات، ئەگەر هەر کێشەیەک بۆ ئێران دروستبکات.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل