Shadow Shadow

ئێران: هیچ فڕۆكه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ نه‌خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

15:19 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

 

به‌رپرسانى سه‌ربازى ئێران، رەتیدەکەنەوە هیچ فرۆکەیەکى بێفڕۆکەوانیان لەلایەن هێزى دەریایى ئەمریکاوە لە گەرووى هورمز، خرابێتە خوارەوە و وەک تەنز ئاماژە بەوە دەکەن “رەنگە‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى خۆیانيان  به‌هه‌ڵه‌ خستبێته‌ خواره‌وه”.

.

 

 

ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى، له‌زارى به‌رپرسێكى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوى كردەوە، به‌پێچه‌وانه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ ناڕاسته‌كانى دۆناڵد تڕه‌مپه‌وه‌، هه‌موو فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ئێران له‌ناوچه‌ى که‌نداو و گه‌رووى هورمز به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنى خۆیان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یان له‌چاودێریكردن و جێگیركردنى پلانه‌كه‌یاندا بەجێهێنا و هیچ زانیاریه‌كیشیان پێنەگەیشتووە له‌باره‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌شتى بوكسراى ئه‌مریكاوه‌.

.

 

لاى خۆشیه‌وه‌ عه‌باس عێراقچى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاندوه‌، هیچ فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان نه‌خراوه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ نه‌ له‌گه‌رووى هورمز و نه‌ له‌هیچ شوێنێكى تر، ئه‌وان گومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌شتى بوكسراى جه‌نگى ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌یه‌كى خۆیانیان خستبێته‌ خواره‌وه‌.

.

شه‌وى ڕابردوو، دۆناڵد تڕه‌مپ هه‌واڵى خستنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئێرانى له‌ڕێگه‌ى سیستمێكى نوێى به‌رگرى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ى كه‌شتى بوكه‌سرى جه‌نگیى ئه‌مریكاوه‌، ڕاگه‌یاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل