fbpx
Shadow Shadow

ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە کەنداو ئەنجام دەدات

11:15 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وێڕاى هەستیارى ناوچەکە، ئێران بە بەشداری 200 کەشتی جەنگی، مانۆڕێکی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداو ئەنجام دەدات.

,

موجتەبا موحەمەدی، فەرماندەی ناوچەی یەکی هێزە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: “بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 22ی ئەیلولی 2019، مانۆڕێکی سەربازی بە بەشداری 200 کەشتی جەنگی ئەنجام بدات”.

,

ئەو فەرماندەیەى ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە: “مانۆڕەکە بە هاوبەشی لەنێوان هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران و سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، هەروەها لە ناوچە دەریاییەکانی کەنداو لەنزیک هورمز بەڕێوەدەچێت”.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی هێرشەکان بۆسەر پاڵاوگە نەوتییەکانی سعودیە، ئالۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرەو دۆخێکی ئاڵۆزتر ڕۆشتوە، بەتایبەت ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، ئەمریکاش بەڵێنی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئێراندا داوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل