fbpx
Shadow Shadow

"نەیهێشتوە یاریزانێکی ئێرانى بەرامبەر یاریزانێکی ئیسرائیلی یاری بکات"

ئێران لە پاڵەوانێتی جیهانی جۆدۆ سڕ کرا و سزای توند دەدرێت

23:17 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

یەکێتی جۆدۆی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی فەرمی یەکێتی جۆدۆی ئێرانی لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان ڕاگرت، بڕیاریشیداوە سزای بەسەردا بسەپێنێت، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێران ڕێگرى کردووە لەوەى یاریزانێکى بەرامبەر یاریزانێکى ئیسرائیلى یارى بکات.

,

مانگی ڕابردوو پاڵەوانێتی جۆدۆ لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەچو، لەمیانەی پاڵەوانێتییەکەشدا بڕیاربو دوو یاریزانى هەڵبژاردەی ئێران و ئیسرائیل ڕوبەروی یەکتر ببەنەوە، بەڵام یەکێتی جۆدۆی ئێرانی ڕازی نەبوە یاریزانەکەیان کەناوى سەعید مەولای بووە، بەرامبەر ئەو یاریزانە ئیسرائیلییە یاری بکات و داوای لێکردووە بکشێتەوە.

,

یەکێتی جۆدۆی جیهان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: “مانگی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچونی خولی هەشتی پاڵەوانێتی جیهانی جۆدۆ لە یاری پێش کۆتاییدا کە لە تۆکیۆ بەڕێوەچو، یەکێتی جۆدۆی ئێران فشاری لە سەعید مەولای ئێرانی کردووە کە بکشێتەوە لە بەرامبەر ساجی مۆکی ئیسرائیلی”.

,

ئەو هەڵوێستەی ئێرانیش، یەکێتی جۆدۆی جیهانی توڕە کردووە و بەشێوەیەکی کاتی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئێرانی لە هەموو چالاکییە وەرزشی و یارییەکاندا ڕاگرتوە، ئەوەش تاوەکو بڕیاری کۆتایی دەدەن لەبارەی ئەو بڕیارەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت سزای توند بەسەر ئێران بسەپێنێت.

,

ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەو کاتەدا یاریزانە ئێرانییەکە ویستویەتی داوکارییەکە ڕەتبکاتەوە، بەڵام ئێران فشاری زۆریان لێکردووە بۆیە دوای کشانەوەی ئامادە نەبوە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و لە ئێستادا لە ئەڵمانیا ماوەتەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل