Shadow Shadow

ئێران لەماوە پێنج مانگدا بە بەهاى نزیکەى پێنج ملیار دۆلار شمەکى هەناردەى دەرەوە کردووە

22:58 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وێڕاى ئەو ئابڵوقە ئابورییەى لەسەرێتى، ئێران توانیویەتى لەماوەى پێنج مانگدا، بە بڕى نزیکەى پێنج ملیار دۆلار کاڵا و شمەکە سەرەکییەکان هەناردەى دەرەوەى وڵاتەکەى بکات.

,

لە ئامارى نوسینگەى خاڵەسنورییەکانى ئێراندا هاتووە: “لەماوەى پێنج مانگدا لە بەروارى 21ى ئازار تاوەکو 21ى ئابى ئەمساڵ، بڕى 9.5 تۆن شمەکى سەرەکى هەناردە کراوە، کە بەرامبەرە بە چوار ملیار و 700 ملیۆن دۆلار”.

,

ئامارەکانى ئەو نوسینگەیە ئەوەشى خستوەتەڕو، هەناردەى ئێران بۆ دەرەوەى وڵات بەراورد بە پێشوو بەڕێژەى 21% زیادى کردووە.

,

شمەکە هەناردەکراوەکانى ئێران بریتین لە، برنج، گەنمەشامى، گوڵەبەڕۆژە، زەیتى خۆراکى و چەند خۆراکێکى دیکە.

,

لە خستنەڕوى ئامارەکاندا، ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو ئامارانە بەراورد بەو ئابڵۆقانەى خراوەتەسەر وڵاتەکەى، وەک دەستکەوتێک تەماشا دەکرێت.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل