fbpx
Shadow Shadow

لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی نێوانیان

حکومەتی ئێران بەفەرمی سەرەخۆشی لە گەلی ئەمریکا کرد

09:05 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەفەرمی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی ئەمریکا کرد بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییانەی لە چەند رۆژی رابردودا لەو وڵاتە ئەنجامدران.

.

ئەمرۆ، دووشەممە 5ی ئابی 2019، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەیامێکی جیاواز لە پەیامەکانی ڕابردووی ئاڕاستەی ئەمریکا کردووە.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاندوە “بەهۆی ئه‌و په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌ی له‌شاری ئێل پاسۆی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مریكا ڕوویدا و تێیدا 20 كه‌س گیانیان لەدەستدا، سه‌ره‌خۆشیی له‌ گه‌لی ئه‌مریكا دەکەین.”

.

عه‌باس موسه‌وی لەپەیامەکەدا وتوویەتی “ئەو په‌لاماره‌‌ ترسناكە و کارێکی ترسنۆکانەیە، سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانییان و گه‌لی ئه‌مریكا دەکەین و هیوای بەپەلە چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان دەخوازین.”

.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەچەند رۆژی ڕابردودا ژمارەیەک هێرشی چەکداریی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکا ڕوویاندا کە بەهۆیانەوە 34 لەس کوژران و  50تریش بریندار بوون.

.

پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی تاران و واشنتن لە ناوچەی کەنداو.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل