fbpx
Shadow Shadow

ئێران سنوری پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپه‌ڕاند

16:13 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

حكومه‌تی ئێران دان بەوەدا دەنێت، ئه‌و سنوره‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بۆ پیتاندنی یۆرانۆم، بۆی دیاریكرابوو.

.

ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویکردەوە، حكومه‌تی تاران سنوری ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی له‌سه‌دا 3،67 كه‌ ده‌كاته‌ 300 كیلۆگرام وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا دیاریكراوه‌، تێپه‌ڕاندووه‌.

.

وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌هروز كه‌مالفه‌ندی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ 26ی حوزه‌یراندا رایگه‌یاندبوو كه‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ لایه‌نه‌ ئه‌ورووپیه‌كانیان دیاریكردووه‌ بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو، زیاد ده‌كه‌ن.

.

چاودێرانی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا ئێستا بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیان پێوانه‌کردووە و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، رێژه‌ی پیتاندن 300 كیلۆگرامی تێپه‌ڕاندووه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل