fbpx
Shadow Shadow

ئێران ساڵی ڕابردوو 47 ملیار دۆلاری لە بەرهەمی نانەوتیدا دەستکەوتووە

09:04 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

جێگری بەرپرسی شاری ڕەفسنجانی ئێران ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 47 ملیۆن دۆلاریان لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و بەرهەمە نانەوتییەکان دەستکەوتووە.

.

ئەحمەد محەمەدی، جێگری بەرپرسی شاری ڕەفسنجانی سەر بە پارێزگای کرمان، لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە 47 ملیار دۆلاری لە بەرهەمە نانەوتییەکاندا دەستکەوتووە، لەو ڕێژەیەش سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار تەنها  لە کەرتی کشتوکاڵى ئەو وڵاتەدا بەدەستهاتووە.

.

جێگری بەرپرسی شاری ڕەفسنجان ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 50٪ی داهاتی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەش، داهاتی بەرهەمی فستق بووە، بەشێوەیەک لە ساڵی ڕابردوودا 100 بۆ 150 هەزار تۆن فستقیان بەرهەمهێناوە.

.

پارێزگای کرمان دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی ئێران و بە بەرهەمهێنەرێکی باشی بەرهەمی فستق ناسراوە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دۆنم زەوی لەو پارێزگایە بە فستق چێندراوە.

.

هەرچەندە ئێران وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوتە، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی دیکەشیان فەرامۆش نەکردووە، ساڵانە داهاتێکی زۆریان لە ناردنە دەرەوەی بەرهەمەکانیان دەستدەکەوێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل