fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەوانەیە شاری قوم نەبێت!

ئێران زانیاری نوێ لەبارەى ناوەندی بڵابوونەوەى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

12:51 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران باس لە چەند بەڵگە و سەرەداوێکی نوێ دەکات لەبارەى بڵاوبوونەوەى یەکەمجاری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە.

.

عەلیڕەزا ڕەیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆییدا لەبارەى دواین زانیارییەکان لەبارەى ئەو شوێنەى یەکەمجار ڤایرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەتەوە ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژەکەى کە یەکەم نەخۆشی کۆرۆنایان لە قوم دۆزییەوە، تیمە تایبەتەکانی وەزارەت دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش، ئەو توشبووە لە قوم پەیوەندی لەگەڵ چینییەکانی ئەو پارێزگایە هەبوو، هەندێک کرێکاری چینی و چەند خوێندکارێکی ئەو وڵاتە لە قوم هەبوون و هاتن و چوونیان هەبووە پێکەوە.

.

وتیشی، “لە سەرەتادا پێمانوابوو کە ناوەندی یەکەمی بڵاوبوونەوەى ئەو نەخۆشییە شاری قومە و شوێنەکانی تریش لەوێوە توشبوون، بەڵام لەئێستادا دوو ئەگەر هەیە.”

.

بە قسەى عەلیڕەزا ڕەیسی، “ئەگەری دووەم پارێزگای گیلانە، بەڵام هێشتا زانیارییەکانمان تەواو نین، بەڵام بەو ڕاستییە گەیشتووین کە پێش ئەوەى شاری ووهانی چینی کەرەنتینە بکرێت چەند خوێندکارێکی خەڵکی گیلان گەڕاونەتەوە پارێزگاکە و لەوانەیە ئەوان سەرەتا نەخۆشییەکەیان هێنابێتە ئێران، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکانمان تەواو نین و ناتوانین بڵێین ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد کە لەهەوڵدا دەبن بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە.

.

تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر لە 425 هەزار کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشییەکە بوون و نزیکەی 19 هەزاریش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێرانیش 24 هەزار و 811 کەس توشبوون و هەزار و 934 کەسیشی گیانیان لەدەستداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل