fbpx
Shadow Shadow

ئێران: رۆحانى و ترەمپ کۆنابنەوە

11:04 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، حەسەن رۆحانى چاوى بە دۆناڵد ترەمپ ناکەوێت و لەگەڵیدا کۆنابێتەوە لەمیانەى کۆبونەوەکانى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک.

.

عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلول 2019 لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى “بەرنامەى کارەکانى رۆحانى کۆبونەوەى تێدا نییە لەگەڵ ترەمپ، لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ نیۆیۆرک”.

.

لەبارەى تۆمەتبارکردنى ئێران بە هێرشەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە، عەباس موسەوى رایگەیاند، ئەو تۆمەتانە قبوڵکراو نین و هیچ بنەمایەکیان نییە.

.

لەبارەى دانوستانەکانى ئێران لەگەڵ فەڕەنسا، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران باسى لەوەکرد، دانوستانەکان بەردەوامن.

.

جەختیشیکردەوە پێویستە وڵاتانى ئەوروپا پابەندى بەڵێنەکانیان بن بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئەتۆمى کە لەساڵى 2015 واژۆکرا.

.

وتیشى “دەکرێت لە چوارچێوەى گروپى 5+1 دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکرێت، ئەگەر ئەو وڵاتە سزاکانى سەر ئێران هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل