Shadow Shadow

ئێران دەیەوێت ئاستى هەناردەى وڵاتەکەى بۆ عێراق 20 ملیار دۆلار تێپەڕ بکات

09:31 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئێران پێشبینی دەکات قەبارەی هەناردەکردنی بۆ عێراق، لە گازی سروشتی و کارەبا، لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە ئاستێکی پێوانەیی، بەگشتى هەناردەى ئێرانیش بۆ عێراق 20 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

.

حامد حسێنی، ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی هاوبەشی عێراق و ئێران، ڕایگەیاندووە، پێشبینى دەکەن قەبارەی هەناردەکردنى ئێران بۆ عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا 20 ملیار دۆلار تێپەر بکات.

.

ئەو بەرپرسە ئێرانیە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئێران پێشنیازی ئەوەى بۆ عێراق کردووە، لەبرى ئەوەی عێراق بەنەختی کاڵاکانی ئێران بکرێت، دەتوانێت شمەکە سەرەکییەکان بدات ببەو وڵاتە کە پێویستێتى.

.

هەرچەندە ئاماژە بەوەکراوە کە بانکى ناوەندى و وەزارەتى دارایی عێراق ڕەزامەندى لەسەر ئەو پێشنیازەى ئێران دەربڕیوە، بەڵام هەنگاوى کردارى بۆ نەناوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل