fbpx
Shadow Shadow

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی ترى نەوتهەڵگردا گرت

17:58 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

میدیاكانى ئێران لەسەر زارى بەرپرسێکى دەریایى ئەو وڵاتەوە بڵاویانكرده‌وه‌، هێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە کەشتییەکی نەوتهەڵگریان له‌ ناوچه‌ى هورمزگان كه‌ده‌كه‌وێته‌ باشورى خۆرهه‌ڵاتى گه‌رووى هورمزه‌وه دەستبەسەرکردووە، کە ویستوویەتی سوتەمەنی بە قاچاخ بگوازێتەوە.

.

بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، کەشتییەکە ئەمڕۆ (شەممە، 7ی ئەیلوولی 2019)، دەستی بەسەردا گیراوە.

.

ئاماژە بە‌وه‌ش كراوە‌، كه‌شتیه‌كه‌ 12 كارمه‌ندى تێدا بووه‌ كه‌ به‌ڕە‌گه‌ز فلیپینین و كه‌شتیه‌كه‌ش نزیكه‌ى سێ سه‌د هه‌زار لیتر نه‌وتى هه‌ڵگرتووه‌.

.

به‌رپرسه‌ ده‌ریاییه‌كه‌ى ئێران جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانیان ڕێگرى له‌ هه‌موو جۆره‌ به‌قاچاخبردنێكى نه‌وت ده‌كه‌ن و دژى ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

.

ئه‌و ڕوداوه‌ له‌كاتێكدایه‌، وێنه‌ى كه‌شتى نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ى ئێران له‌لایه‌ن مانگه‌ ده‌ستكردنه‌كانه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، کە سه‌ره‌ڕاى ناڕە‌زایه‌تى نێوده‌وڵه‌تى  نه‌وته‌كه‌ى بردووه‌ته‌ به‌نده‌رێكى سوریا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل