fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى هەڕەشەى توند دەکات

ئێران دەستگیرکردنى “کەسە سەرەکییەکانى” خۆپیشاندانەکانى ڕاگەیاند

09:15 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دەسەڵاتى دادوەرى ئێران دەستگیرکردنى “کەسە سەرەکییەکانى” خۆپیشاندانەکانى ئەو وڵاتەى ڕاگەیاند و هەڕەشەى توندیش لەو کەسانە دەکات کە هۆکارى “پشێوییەکان” بوون.

.

غولاح حسێن ئیسماعیلى وتەبێژى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران ڕایگەیاند “سوپاى پاسداران 100 کەسى سەرەکى پشێوییەکانى دەستگیرکردووە کە لەم دواییانەدا ڕوویاندا، بەپاساوى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین”.

.

وتیشى “ئارامى گەڕاوەتەوە بۆ وڵات، کۆتایی بە کارە ئاژاوە گێڕییەکان هێنراوە”.

.

لاى خۆیەوە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرى ئێران ڕایگەیاند “کەسانێک کە لە رۆژانی ڕابردوودا بوونەتە هۆی تۆقاندنى ژنان و منداڵان و زیانیان بە موڵکى گشتی گەیاندووە، دەبێ بزانن کە سزای قورس چاوەڕوانیان دەکات”.

.

جەختیشیکردەوە، ئاسایشی وڵات گرنگترین پرسی ئەوانە و لە هیچ دۆخێکدا رێگە نادەن بچوکترین کێشە بۆ ئاسایشى وڵات دروستبێت.

.

ماوەى هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە ئێران سەریهەڵداوە بەهۆى گرانکردنى نرخى سوتەمەنى لەلایەن حکومەتى ئەو وڵاتەوە.

.

دەسەڵاتدارانى ئێران دواى کەمتر لە 24 کاتژمێر لە سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان، هێڵى ئینتەرنێتیان لە هاوڵاتییان بڕى، بەڵام هەندێک لە چالاکوانان بەردەوامن لە دزەپێکردنى ڤیدیۆی سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران و بڵاوکردنەوەیان.

.

بەپێی ئامارەکانى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە لانى کەم 106 کەس کوژراون.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل