fbpx
Shadow Shadow

ئێران  دەروازەیەکی سنوری بەڕوی عێراقدا داخست و هەڵوێستى خۆشى لەسەر خۆپیشاندانەکان ئاشکراکرد

13:04 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

بەهۆی خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران دەرەوازەیەکی سنوری بەڕوی عێرقدا داخست.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2019، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا دەروازەی سنوری میهران لەگەڵ عێراق دابخات ئەویش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراقەوە.

.

بەپێی میدیاکانى ئێران، لەئەمرۆوە بەهەموو شێوەیەک هاتوچۆی هاوڵاتیان و بازرگانان و ئۆتۆمبێل لەو دەروازە سنورییەوە تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت.

.

هەر ئەمڕۆ بەندەری ئوم قەسر كە خاڵێكی سنوریە و بەشێكی زۆر شمەك و کاڵا لەڕێگەیەوە هاوردەى عیراق دەکرێت، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.

.

كۆمپانیای گشتی ڕێگا ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند، جموجۆڵ لە ڕێگاكەدا پەككەوتووە و داوای لە دانیشتیوانی ناوچەكە كرد هاوكاریان بكەن بۆ ئەوەی رێگەكە بكرێتەوە.

.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند “هەریەکە لە وڵاتەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە کار بۆ تێکدانی دۆخی عێراق دەکەن و ئەوان دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل