fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئێران دۆزینەوەى چارەسەرێکى ناوخۆیى بۆ کۆرۆنا ڕاگەیاند

11:57 چوار شه‌ممه‌ 11 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى ئێران دۆزینەوەى چارەسەرێکى ناوخۆیى کە دەتوانرێت لە سێ هەفتەى تردا بەرهەمبهێنرێت بۆ کۆرۆنا ئاشکرا کرد و ڕۆحانیش دەڵێت قەرەبووى زیانى خەڵکى بەهۆى لەدەستدانى کارەکانیانەوە دەکەنەوە.

.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ى ئادارى 2020 سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستى ئێران ئەوەى ئاشکرا کردووە، چارەسەرێکى ناوخۆییان بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆزیوەتەوە و دواى لێدانى ئەمپولەکەش بەشێوەیەکى ڕێژەیی و لەماوەى 24 کاتژمێردا ئاکامى هەبووە بەڵام هێشتا زووە هەڵسەنگانى ترى بۆ بکرێت.

.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەتوانرێت لەماوەى سێ هەفتەدا ئەو چارەسەرە بەرهەمبهێریت.

.

هاوکات لە کۆبونەوەیەکى حکومەتەکەیدا، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەوڵى کۆنترۆڵکردنى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە دەدات و داواشى لەهاوڵاتیان کرد لەمکاتانەدا سەردان و هاتوچۆ ڕابگرن.

.

ڕۆحانى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەرپرسانى ئێران کار بۆ بەرەنگارى ڤایرۆسەکە و دروستنەکردنى قەیران لەژیانى خەڵکى و دابینکردنى پێداویستیەکانیاندا دەکەن و تیمى ئابوریش لە حکومەتەکەیدا بەشدارە لە بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا ئەوەش لەڕێگەى بەدەستهێنانى دراوى بیانى و دابینکردنى کەلوپەل و خواردەمەنییە سەرەکییەکانەوە.

.

ڕۆحانی داواشى لەخەڵکى وڵاتەکەى کرد جەژنى نەورۆز نەکرێتە دەرفەتێک بۆ زیاتر بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە و هەموو ڕێگەیەکى خۆپاریزى بگرنە بەر بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل