fbpx
Shadow Shadow

"لەئێستادا پێشکەوتوترین وڵاتی ناوچەکەین"

ئێران دوو مانگی دەستکرد دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

19:58 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

جێگری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای ئێران ڕاگەیاند، لەئێستادا پێشکەوتوترین وڵاتی ناوچەکەن و لە 10 ساڵی داهاتوشدا دوو مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

,

ئەمڕۆ دووشەممە مورتەزا باراری، جێگری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: “لە 10 ساڵی داهاتودا دوو مانگی دەستکرد دەنێرینە بۆشایی ئاسمان”.

,

جێگری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لەڕوی تەکنەلۆژیاوە زۆر پێشکەوتوە، بەشێوەیەک لەئێستادا لە پلەی یەکەمی ناوچەکە و پلەی 11هەمینی جیهاندایە بۆ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان.

,

باراری باسی لەوەشکردووە، ئەو پێشکەوتنە گەورەیە بۆ هەوڵ و ماندوبوونەکانی گەنجان دەگەڕێتەوە، کە هەرچەندە لەژێر سزا ئابورییەکاندان، بەڵام بەردەوامن لە پێشکەوتن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل