Shadow Shadow

ئێران دروستکردنی سیستمێکی نوێی موشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕاگەیاند

14:43 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ئیران بانگەشەی ئەوەی کرد کە سیستمێکی موشەکی نوێی بەرگریی ئاسمانیی دروستکردووە کە توانای پێکانی ئامانجەکانی لە دوری 150 کیلومەتردا هەیە.

.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 9ى حوزیرانی 2019، بە ئامادەبونی ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران پەردەی لەسەر نوێترین سیستەمی موشکی بەرگریی ئاسمانیی بە ناوی ( 15) ى خورداد لادا.

.

بە پێى لێدوانی بەرپرسانی ئێران، ئەو سیستمی بەرگرییە توانای کۆنترۆڵکردنی شەڕی ئاسمانی هەیە وتوانای پێکانی 6 ئامانجی جیاوازی  لە یەک کاتدا هەیە.

.

هەروەها دەتوانێت بە وردی هەموو جۆرە فڕۆکەیەک لە دووری 27کیلومەتروە بۆ 150کیلومەتر بپێکێت جگەلەوە  توانای هەیە هەموو جۆرە باڵەفرێکی نادیار لە دوری 85 کیلومەترەوە  ئاشکرابکات و لە مەودای 45 کیلومەتردا تێکیبشکێنێ.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل