fbpx
Shadow Shadow

ئێران داوا لە عێراق دەکات “بەخێرایی” ڕێککەوتنەکانى نێوان هەردوو وڵات جێبەجێبکرێن

08:44 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئێران بە سەرۆکوەزیرانى عێراقى وتوە، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکانى نێوان هەردوو وڵات.

,

ئسحاق جەهانگیری، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئێران لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى سوپاسگوزارى وڵاتەکەى دەربڕیوە بۆ لابردنى ڤیزاى عێراق لەسەر ئێرانییەکان و کردنەوەى دەروازەکان بەڕوى زیارەتکارانى شیعە، بۆ ئەوەى بەشدارى لە عاشورا بکەن.

,

میدیاکانى ئێران وردەکارى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەیان بڵاوکردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە، جێگرەکەى ڕۆحانى بە سەرۆکوەزیرانى عێراقى وتوە: “حکومەت و گەلى ئێران ئامادەیی تەواویان تێدایە بۆ ئەوەى هاوکارى عێراق و گەلەکەى بکەن”.

,

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەهانگیرى بە ڕاشکاوانە پەیامى ئێرانى گەیاندووە بەوەى، وڵاتەکەى هیواخوازە و دەیەوێت پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکانى نێوان عێراق و ئێران، بەوەى سودێکى گەورەى بۆ هەردوولا دەبێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل