fbpx
Shadow Shadow

ئێران دانی بەوەدانا کە بە “هەڵە” فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستووەتە خوارەوە

08:29 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، بە هەڵە فڕۆکە مەدەنییە ئۆکرانییەکەى خستووەتەخوارەوە.

.

سوپاى پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەڵەیەکى مرۆیی هۆکار بووە لە ئاڕاستەکردنى موشەکێک و ئەو بەرپرسن لەو کارە سزا دەدرێن و ڕەوانەى دادگا دەکرێن.

.

هاوکات حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، خستنەخوارەوەى فڕۆکەکە هەڵەیەکى کە چاوى لێناپۆشن.

.

لاى خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران، داواى لێبوردنى کرد لەبارەى رووداوى خستنەخوارەوەى فڕۆکەکە.

.

دانپێدانانى ئێران لەو بارەیەوە دواى ئەوەهات کە دوێنێ بەرپرسانى ئەمریکا و کەنەدا جەختیانکردەوە کە فڕۆکەکە بە موشەک خراوەتە خوارەوە.

.

فڕۆکەکە کە 176 کەسى هەڵگرتبوو، بەرەبەیانى چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ وەشاندنى چەند موشەکێک لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە بەرەو بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق، لە ئاسمانى تاران کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەنشینەکانى گیانیان لەدەستدا.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل