fbpx
Shadow Shadow

هاوسەرگیریەکە هەڵوەشێنراوەتەوە

ئێران.. حاكمى ئه‌و شاره‌ى كچه‌ منداڵه‌كه‌ی تێدا مارە کرا چی دەڵێت؟

22:32 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

محەمەد مەحمود ئابادى، سه‌رۆكى دادگاى شارۆچكه‌ى به‌همه‌ن له‌پارێزگاى کۆهگیلویەی ئێران ڕایگه‌یاند، هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌و كوڕ و كچه‌ ته‌نها له‌ قۆناغى سه‌ره‌تایى نوسینگه‌ى هاوسه‌رگیریدا بووه‌ و نه‌چووه‌ته‌ دادگا، بۆیه‌ بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یانداوە.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤیدیۆى ڕووداوه‌كه‌دا قسه‌ى له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى تۆمار كردنى هاوسه‌رگیریدا كردووه‌، بۆى ڕوونبووه‌ته‌وه‌ كچه‌كه‌ ته‌مه‌نى له‌ده‌ ساڵاندایه‌ و كوڕە‌كه‌ش له‌ته‌مه‌نى 22 ساڵیدایه‌ و پێڕایگه‌یاندوون هیچ هه‌نگاوێكى تر نه‌نێن و دادگا ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ ڕە‌تده‌كاته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌شى تێدا ئه‌نجامده‌دات.

.

ئه‌و دادوه‌ره‌ هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ و له‌و شێوه‌یه‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌و خێزانانه‌ى كچیان زۆره‌ و به‌هۆى هه‌ژارى و كه‌مده‌رامه‌تیه‌وه‌ كچیه‌كانیان له‌ته‌مه‌نێكى زووتردا به‌شوو ده‌ده‌ن.

.

به‌پێى یاساكانى ئێران، نوسینگه‌کانى هاوسه‌ر گیرى بۆیان نیه‌ له‌خوار ته‌مه‌نى 13 ساڵى و ته‌مه‌نى باڵغ بوونه‌وه‌ هاوسه‌رگیرى بۆ كچان تۆمار بكه‌ن.

.

حاكمى شارۆچكه‌كه‌ سوپاسى هه‌ست و سۆزى خه‌ڵك و چالاكانى شاره‌كه‌شى كرد له‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزیان بۆ ئه‌و پرسه.

.

بڵاوبوونەوەی دیمەنی هاوسەرگیری کردنی کچێکی منداڵ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.

.

دادگاى شارۆچكه‌كه‌ جه‌تى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر باوكێك كچه‌كه‌ى له‌ته‌مه‌نى نه‌گونجاودا ناچار به‌هاوسه‌رگیرى بكات ئه‌وا به‌تاوانبار داده‌نرێت و زاوا و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ تۆمارده‌كات ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌كرێنه‌وه‌.

.

دواى ئه‌وه‌ى به‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ تێدا بۆنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌ به‌ ماره‌بڕینى كچێكى منداڵ به‌كوڕێكى 22 ساڵه‌، خێرا كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێنا به‌جۆرێك زۆربه‌ى چالاكانى ژنان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى باڵاى ئێرانى هێنایه‌ سه‌ر خه‌ت و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌كان كرد.

.

ساڵانه‌ به‌هۆى بوونى هاوسه‌رگیركاتى و قه‌یرانى ئابورى له‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كچانى ئێرانى له‌خوار ته‌مه‌نى 14 ساڵانه‌وه‌ به‌شوو ده‌درێن و به‌وه‌ش ئێران ڕووبه‌ڕوى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته‌دا ده‌بێته‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل