Shadow Shadow

ئێران: تێکشکاندنی فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا پەیامێکی ڕوونە بۆ واشنتن

10:51 پێنج شه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2019
article image

فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، خستنەخوارەوەى فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا لە ئاسمانی ئێران پەیامێکى ڕوونە بۆ واشنتۆن.

فەرماندەى سوپای پاسداران دەشڵێت، “ئێران هەوڵی شەڕکردنی لەگەڵ هیچ وڵاتێک نادات بەڵام لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگرییکردنی لەخۆی.”

وتیشى، “تاران بە هەموو هێزێکییەوە ڕوبەڕوی دەستدرێژییەکان دەبێتەوە و سنورەکەى هێڵی سورە.”

.

ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاند، سوپای پاسداران فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکییان لە ئاسمانی ئێراندا خستووەتەخوارەوە، هەرچەندە سەرەتا سوپای ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەڵام دواتر بەرپرسێکى ئەمریکی هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا خراوەتەخوارەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتیشی، “فڕۆکە سیخوڕییەکە لەجۆری MQ-4C Triton بووە بەبێ ئەوەى زانیاری زیاتر بدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل