ناس کورد-
ئێران لە پلانێکى نوێیدا بەنیازە، تا هەشت مانگى داهاتو چەند مانگێکى دەستکرد ڕەوانەى بۆشایی ئاسمان بکات.
.
مەنوچەر مەنتقى، ئەمیندارى لیژنەى گەشەپێدانى تەکنەلۆژیای ئاسمانى، لە سەرۆکایەتیی کۆمارى ئێران، ڕایگەیاندووە: “ئێران لەماوەى هەشت مانگى داهاتوودا، ژمارەیەک مانگى دەستکرد ڕەوانەى بۆشایی ئاسمان دەکات”.
.
ئەو بەرپرسە ئێرانیە زانیارى زیاترى لەسەر ئەو گەشتە بڵاونەکردووتەوە، بەڵام ئاماژەى بەوەکردووە، وردەکارییەکانى تایبەت بەو مانگە دەستکردانە لەماوەیەکى نزیکدا ئاشکرا دەکرێن، ئەوەشى ئاشکرا کردووە: “ئێران لەئێستادا لە ڕیزبەندى 11مینى ئەو وڵاتانەیە کە لە بوارى بەرهەمهێنانى بۆشایی ئاسماندا لە جیهان پێشکەوتوون، لە ڕۆژئاواى ئاسیاشدا لە ڕیزبەندى پێشەوەى وڵاتانین لەو بوارەدا”.
.
ئەو بەرپرسە ئاماژەى بەوەشکردووە، گەر بودجەى پێویستیان لەبەردەستدا بوایە، ئەوا دەیانتوانى خێراتر هەنگاوەکانیان جێبەجێ بکەن.
.
لەبارەى کاریگەرى گەمارۆکانى سەر کەرتى بۆشایی ئاسمانى وڵاتەکە لەسەر ناردنى ئەو مانگە دەستکردانە، مەنوچەر ئاماژەى بەوەکردووە، بەهیچ جۆرێک کاریگەرییان نابێت و ئێران لەبوارى بۆشایی ئاسمانیدا کارەکانى خۆى دەکات.
.
.