fbpx
Shadow Shadow

"لە تۆڵەی کوشتنی دوو پاسدار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە"

ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنورەکانی هەرێمی بۆردوومان کردووە

15:06 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی بنکەکانی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم کردووە.

.

ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی سوپای پاسداراندا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی کوشتنی دوو پاسدار لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک  و تۆپی دوورهاوێژ بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمیان کردووە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەیەکی زۆر کوژراو بریندار لە ئەندامانی حزبە کوردییەکان کەوتووەتەوە، هاوکات سوپای پاسداران دیمەنی بۆردومانەکانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمیان بڵاوکردووەتەوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەهۆیەوە کچێکی گەنج شەهید و سێ کەسی تریش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل