Shadow Shadow

ئێران بەشێک لە تیمی کەشتییە بەریتانیەکە ئازاد دەکات

15:03 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاتەکەی ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی کەشتیوانی، کەشتییە بەریتانیەکە به‌هۆكارى مرۆیى بڕیاری ئازاد.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2019، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حەوت کەس لە 23 کەسی تیمی کەشتیوانی بەریتانیا ئازاد دەکرێن و ئاگادار کراونەتەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لەو حەوت کەسەی ئازاد دەکرێن پێنج کەسیان بە رەگەز هیندین، کەسێکیان بە ڕەگەز ڕووسییە و ئەوی تریشیان لیتوانییە.

.

19ى ته‌مووزى ئه‌م ساڵ سوپاى پاسدارانى ئێرانى کەشتی ستینا ئه‌مپرۆى بەریتانی بە پاساوی پێشێلکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکان کۆنتڕۆڵکرد، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کەشتییە دوای دوو هەفتە بەسەر ڕاگرتنی کەشتییەکی ئێرانی هات لە گەڕووی جەبەل تارێق لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە.

.

هەرچەندە کەشتییە ئێرانییەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی جەبەل تارێقەوە ئازاد کراوە، بەڵام هێشتا ئێران کەشتییە بەریتانیەکەی ئازاد نەکردووە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل