fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لە دوو کاتژمێردا حاڵەتەکە دەستنیشان دەکات

ئێران “بەرهەمهێنانى” کیتى دیاریکردنى کۆرۆناى ڕاگەیاند

14:23 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، جۆرێک کیت لە ئێران بۆ دیاریکردنی کۆرۆنا بەرهەم هاتووە کە لە دوو کاتژمێردا ئەنجامی پشکنین دەردەخات.

.

بەپێی پێگەى میهرى ئێرانى، وەحید یوونسی، بەرپرسی گەشەی کاری ئەو کۆمپانیا کە کیتەکەی دروستکردووە ڕایگەیاندووەـ “کاتی دەرچوونى ئەنجامی پشکنینەکە بەپێی ئەم کیتە دوو کاتژمێرە و بە بەرهەم هێنانی بەردەوام و بە پێی تواناى تاقیگەکانی ژێر چاوەدێری وەزارەتی تەندروستی، کاتی دەرکەوتنى ئەنجامەکان باشتر دەبێت”.

.

وتیشى، بە بەرهەمهێنانى ئەو کیتە، گرفتى پێداویستى ئێران لەو بارەیەوە چارەسەرکراوە و دەتوانن هەناردەشی بکەن و لە ئێستاشدا داواکاری بۆ کڕینی ئەو بەرهەمە هەیە.

.

تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر لە 425 هەزار کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشییەکە بوون و نزیکەی 19 هەزاریش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێرانیش 24 هەزار و 811 کەس توشبوون و هەزار و 934 کەسیشی گیانیان لەدەستداوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل