fbpx
Shadow Shadow

ئێران بۆ عێراق: با هاوڵاتیانتان سەردانمان نەکەن چونکە خۆپیشاندان لە وڵاتەکەمان هەیە

15:22 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

بەشێوەیەکی فەرمی ئێران سەرجەم سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی هاوڵاتییانی عێراقدا داخست، بەهۆى ئەو خۆپیشاندانانەوە کە وڵاتەکەى گرتووەتەوە.

.

دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند “بەتەواوەتی جوڵەی گەشتکردن و ڕۆیشتن بۆ ئێران لە عێراقەوە وەستێنراوە لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران”.

.

ئاماژەى بەوەشداوە “وەستانی هاتوچۆ بۆ ئێران لەسەر داوای ئەو وڵاتە بووە و بەفەرمی پێیان ڕاگەیاندوین کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەمانەویت سنورەکانمان دابخەین”.

.

دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق جەختیکردووەتەوە، سنورەکانی عێراق کراوەن و هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی بیەوێت بێتە خاکی هەرێم یان عێراق بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی پێشوازی لێدەکەن.

.

ماوەى دوو ڕۆژە خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکى ئێرانى گرتووەتەوە، لەدژى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانەکان بەرفروانتر بوون.

.

خۆپیشاندانەکان کە دوێنێ لە چەند پارێزگایەک سەریهەڵدا، ئەمڕۆ 20 پارێزگاى ئەو وڵاتەى گرتەوە، کە لەناویاندا بەشێک لە شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانیشى تێدایە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل