Shadow Shadow

ئێران: بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر شەر ڕووبدات

21:01 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لە  ئەگەری ڕوودانی  شەڕ لە کەنداو، ئێران تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە  ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هەنگاوێکی دوژمنکاران دژ بە کۆماری ئیسلامی وەڵامی توندی دەبێت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئیرانەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئیران ڕایشگەیاندووە، پێمانوایە  ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی دیکە لە ناوچەکە هانی ئەمریکا دەدەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئێران، بەڵام باش ئەوە دەزانن کە هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە وەڵامی توندی دەبێت.

.

هەروەها ڕەخنەی توندیشی لە نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران گرت و ڕایگەیاند، ئەو لە پشت سەپاندنی سزاکانی سەر ئێرانەوەیە و بە “بوونەوەرێکی نامۆ” وەسفی کرد.

لاریجانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا توانیویەتی تاڕادەیەک ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران کەمبکاتەوە، بەڵام نەیتوانیوە بیگەیەنێتە ئاستی سفر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل