Shadow Shadow

ئێران: ئاماژەى باشمان لە دراوسێکانمانەوە بۆ هاتووە

16:40 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، چەند ئاماژەیەکى لە وڵاتانى دراوسێوە بۆ چووە کە لە بەرژەوەندى ناوچەکە و خەڵکەکەیەتى، ئەوەش لە زارى وتەبێژى حکومەتى ئێرانەوە خراوەتەڕوو.

,

عەلى ڕوبەیعى، وتەبێژى حکومەتى ئێران ڕایگەیاندووە: “وڵاتانى دراوسێ خەریکە لە گرنگى ئاسایشى ناوچەکە و پەیوەندییەکى دۆستانەیان لەگەڵ ئێران تێدەگەن، بۆیە چەند ئاماژەیەک لە وڵاتانى دراوسێوە بۆ ئێران هاتووە کە لە بەرژوەندى ناوچەکە و خەڵکەکەیەتى”.

,

وتەبێژەکەى حکومەتى ئێران وەک ئەوەى لە ئاژانسى ئێرنا هاتووە، ئاماژەى بەوەشکردووە: “پەیوەندییەکانى ئێران لەگەڵ ئیمارات و سعودیە جیاوازترە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا، دانوستانیش لەگەڵ ئەمریکا کاتێک دەبێت کە کۆتایی بەو تیرۆرى ئابوریە بهێندرێت کە لەسەر ئێران دەستى پێکردووە”.

,

ئێران جارێکى دیکە لە زارى ئەو بەرپرسەیەوە ئەوەى خستوەتەڕوو، کە خۆى بە بەرپرس دەزانێت لە پاراستنى ئاسایشى ئاوەکانى کەندا و گەروى هورمز.

,

ئەو وڵاتە ئامادەیشی دەربڕیوە، بۆ واژووکردنى هەر گرێبەستێک لەگەڵ هەر وڵاتێکى کەندا و دراوسێکانى کە لە بەرژەوەندى ئابورى و ئەمنى وڵاتەکانیان بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل