fbpx
Shadow Shadow

ئێران: ئامادەین شوێنی سوپای ئەمریکا پڕبکەینەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا

20:26 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ جێگرتنەوەی سوپای ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربڕی.

,

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “سوپای ئەمریکا و ئەمریکییەکان جێگایان لە سوریا و نییە، دەبێت لە تەواوی ئەو وڵاتە بکشێنەوە، چونکە ئەوە خاکی ئەوان نییە و ئەوان داگیرکەرن لەوێ”.

,

جەواد زەریف باسی لەوەشکردووە: “هێزەکانی ئێمە ئامادەن بچنە ئەو ناوچانەی کە سوپای ئەمریکا لێی کشاوەتەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئارامی ناوچەکە بپارێزین، ئامادەشین چارەسەری ئەو گرژیانە بکەین کە لەنێوان تورکیا و هێزە چەکدارە کوردییەکان هەیە”.

,

لەبارەى کێشەکانى سوریا و چارەسەر بوونیان، زەریف دەڵێت: “کێشەکانی سوریا چارەسەر نابن و ئەو وڵاتە ناگاتە ئاشتی تاوەکو بەتەواوەتی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر کۆتایی پێ نەیەت و ڕێز لە سەروەری و خاک و گەلی سوریا نەگیرێت”.

,

ئەو قسانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکای لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، ئەوەش بە داگیرساندنى گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان وەسفکرا.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل