fbpx
Shadow Shadow

ئێران؛ 80%ى کارگەکانى وەبەرهێنان و پیشەسازى لەکارکردن وەستاون

10:28 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى ئێرانى ڕایدەگەیەنێت، 80%ى کارگە و یەکەکانى وەبەرهێنان لە وڵاتەکەى لەکارکردن وەستاون، هۆکارەکەشى بۆ نەبوونى پارەى نەختى و ماددەى سەرەتایی دەگەڕێنێتەوە.

.

عەبدوڵا ڕەزائیان ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى لیژنەى پیشەسازى و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنى ڕاوێژکارى ئێران، بە ڕۆژنامەى گەشەپێدانى ئێران ‘تەنمیە ئێران’ى ڕاگەیاندووە: “80%ى یەکەکانى بەرهەمهێنانى ئێرانى لەکار وەستاون، هۆکارەکەشى ئەوەیە بانکەکانى ئەو وڵاتە هەماهەنگیان نین، بۆ ئەوەى پارەى نەختینەیان پێشکەش بکەن”.

.

ڕەزائیان ئاماژەى بەوەشکردووە: “لە ئێستادا فشارێکى زۆر لەسەر وەزارەتى پیشەسازى ئێران هەیە، بۆ ئەوەى مەوادى خام و سەرەتایی بۆ کارگەکان دابین بکات”.

.

ئەو بەپرسە ئێرانییە نەیشاردووەتەوە، سزاکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە زەبرى کوشندەى بە کەرتى پیشەسازى ئەو وڵاتە گەیاندووە، چونکە ئەو کەرتە پێویستى بە پارەى نەختینە و ماددە سەرەتاییەکان هەیە کە لە ئێستادا بە زەحمەت بۆیان پەیدا دەبێت.

.

عەبدوڵا ڕەزائیان، داواى لە حکومەتى ئێرانى کردووە، کە سەرمایە بۆ ئەو یەکە پیشەسازى و بەرهەمهێنانانە دابین بکات، بەتایبەت بۆ 80%ەى کە کارەکانیان وەستاون.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل