fbpx
Shadow Shadow

"به‌تۆمه‌تى دزینى ماڵى خه‌ڵكى"

ئێران؛ سزاى ده‌ستبڕین به‌سه‌ر پیاوێكى خه‌ڵكى مازندەران جێبەجێکرا

15:08 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسێکى ئێرانى، پیاوێك كه‌ خه‌ڵكى مازندەرانى ئێرانه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دادگاوه‌ تاوانى “دزیكردن”ى به‌سه‌ردا ساغبوه‌ته‌وه،‌ سزاى ده‌ستبڕینى به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌.

,

ئاژانسى هه‌واڵى جوانى ئێرانى له ‌ڕاپۆرتێكدا بڵاوى كرده‌وه، بە بڕیارى دادگاى مازندەران، به‌پێى بڕگه‌ى 28ى ماده‌ى دزیكردن له ‌خێزانه‌كان، بڕیارى دەستبڕین بەسەر ئەو پیاوەدا جێبەجێکراوە، پاش ئەوەى دانى به‌وەدا ناوه‌ چه‌ندین دزى له‌ ماڵان کردووە.

,

دادگاى مازندەرانیش له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، جێبه‌جێكردنى ئه‌و سزایه‌ى به‌دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ پاراستنى ماڵى خه‌ڵكى وەسفکردووە.

,

هاوكات ڕوداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌، ڕێكخراوى مافى مرۆڤى ئێران ڕه‌خنه‌ى له‌و كاره‌ گرت و به ‌پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ‌قه‌ڵه‌میدا.

,

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌حیا كه‌مال پور، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى ئێران به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، دوو ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر دادوه‌رى شارى مه‌شهه‌د ڕەتى کردەوە سزایەکى لەو جۆرە بەسەر تۆمەتبارێکدا جێبەجێبکات، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى خراپى ئابورى تاوانبه‌ره‌كه،‌ سزاکەشى بۆ گۆڕدراوە.

,

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، چه‌ندین كه‌یسى گه‌نده‌ڵى زه‌به‌لاح و تاوانى قورستر له‌ وڵاتەکەدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا یاسای جێبه‌جێبكرێت باشتره‌.

,

به‌پێى ماده‌ى 201ى ئێران، به‌ پاساوى پشتبه‌ستن به‌ ئاینى ئیسلام، سزاى ده‌ستبڕین به ‌چوار قۆناغ بۆ دزیكردن له ‌ماڵى خه‌ڵكى جێبه‌جێده‌كرێت، لە قۆناغى یەکەمدا، چوار په‌نجه‌ى دەستى ڕاست، قۆناغى دووه‌م چوار په‌نجه‌ى قاچى چەپ، سێیه‌م زیندانى هه‌تاهه‌تایى و چواره‌میش سزاى له‌سێداره‌دان ده‌یگرێته‌وه‌.

,

یاسای ده‌ستبڕین له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن له‌ماڵى خه‌ڵكى، له‌ ئێران، سعودیه، سودان و سۆماڵ جێبه‌جێده‌كرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل