fbpx
Shadow Shadow

ئێران؛ تا ئێستا هەزار خۆپیشاندەر خراونەتە زیندانەکانەوە

16:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەستگیرکراوانی دوو ڕۆژی ڕابردووى ئێران، بۆ هەزار کەس بەرزبوەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، شەوى ڕابردوو زیاتر لە 87 هەزار کەس لە 100 ناوچەی جیاواز لە خۆپیشاندانەکان بەشداربوون.

,

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی ئاشکرایکردووە: “بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر لە هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و خۆپیشاندانەکان تا دێت فراوانتر دەبن”.

,

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 87 هەزار خۆپیشاندەر لە 100 ناوچەی وڵاتی ئێران لەسەر شەقامەکان بوون، کە نزیکەی 82 هەزاریان پیاو و زیاتر لە پێنج هەزاریشیان ژن بوون.

,

باسلەوەشکراوە، خۆپیشاندانەکان بەردەوام زیاتر کڵپە دەکات و بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2007 یشی دەچوێنن، کە بە سەدان کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا.

,

خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییانی ئێران لە دوێنێوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لەو وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان دەستیانپێکرد، بەهۆى توندووتیژییەکانى هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراو و بریندار هەن، بەڵام تا ئێستا ئامارێکى فەرمى لەبارەیانەوە بڵاونەکراوتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل