fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"گرتنەبەرى ڕێوشوینەکان دژى ڤایرۆسەکە هۆکارە"

ئێران؛ ئاستى خزمەتگوزاریی و کڕین لەڕیستۆرانتەکاندا نزیکەى 35% کەمى کردووە

14:40 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

سەرۆکى سەندیکاى ڕێستۆرانت و کاروبارەکانى بازاڕ ڕایگەیاند، دوابەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەئێراندا ئاستى خزمەتگوزارییەکان و کڕین و فڕۆشتن لەڕێستۆرانتەکانى ئێران بەڕێژەى 30 بۆ 35 % کەمى کردووە.

.

ئەسغەر میر ئیبراهیمى لەڕێگەى ئاژانسى ئێسناى وڵاتەکەیەوە داواى لەهاووڵاتیان کرد لەناو ڕێستۆرانتەکاندا قەرەباڵغى دروست نەکەن و لەدەرەوە نانەکەیان ئامادە بکەن.

.

داواشى لەڕێستۆرانتەکانى وڵاتەکەى کرد خواردنى زۆر کوڵاو بۆ فڕۆشیارانیان ئامادە بکەن و لەخوارده‌مەنیە خاو و نەکوڵاوەکانیش خۆیان بەدور بگرن.

.

دواى چین ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین هاووڵاتیان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە کە ئەمڕۆ گەیشتونەتە 26کەس مردووە و لەچەندین شارى تریشدا جگە لەتارانى پایتەخت بڵاو بووەتەوە و حکومەتى ئەو وڵاتەش چەندین ڕێوشوێنى بەمەبەستى کۆنترۆڵکردنى ڤایرۆسەکە گرتووەتە بەر.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل