fbpx
Shadow Shadow

لە پاش یارییەکە مێسی سوپرایزێکی بۆ کرد

ئینسۆ فاتی ئەو مێردمنداڵەی شەوی ڕابردوو بە 10 خولەک یاریکردن ناوی چووە مێژووی بەرشەلۆنەوە

20:22 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لاوێکی ئەفریقی بە 10 خولەک یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە ناوی چووە مێژووی یانەکەوە، پاش یارییەکەش مێسی کاپتنی یانەکە سوپرایزێکی بۆ کرد.

,

شەوی ڕابردوو لە یاری بەرامبەر یانەی ڕیاڵ بیتس، ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە مێردمنداڵێکی بەناوی ئینسۆ فاتی بردە ناو یاریگا و لەجێگەی مێسی و سوارێز و دێمبلێ لە هێڵی پێشەوەی یانەکەی یاریکرد، کە تەمەنی تەنها 16 ساڵ و 10 مانگە.

,

ئینسۆ فاتی بە 10 خولەک یاریکردن ناوی چووە مێژووی یانەکەیەوە، چونکە بچوکترین یاریزانە لە ماوەی 78 ساڵی ڕابردوودا بەشداری یارییەکی فەرمی بەرشەلۆنە بکات.

,

هاوکات لە دوای تەواوبوونی یارییەکە کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل مێسی کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکەی نەکرد، لە نزیک ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان چاوەڕوانی ئینسۆ فاتی کرد و لە کاتی بینینیدا بۆ پشتگیریکردن لەو یاریزانە لاوە باوەشی پێداکرد، کە ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیاکاندا دروستکرد.

,

ئیسۆ فاتی کە خەڵکی وڵاتی غینیایە و  لە خولەکی 78ی یارییەکەدا چووە ناو یاریگا، لە دوای یارییەکە ڕایگەیاند: ” کە یارییەکە تەواو بوو ماوەیەک لە یاریگادا مامەوە، چونکە هێشتا بڕوام نەدەکرد ئەوە منم لە کامپنۆ یاری دەکەم”.

,

,

 

 

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل