fbpx
Shadow Shadow

ئینستاگرام پۆستی هاوخەمیی هونەرمەندانی ئێران بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی دەسڕێتەوە

18:33 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هاوخەمی خۆیان بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دەربڕی، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرجەم پۆستەکانی سڕییەوە.

،

ئاژانسى هەواڵى فارسى ئیرانیى بڵاوى کردەوە، ژمارەیەک هونەرمەندى ناودارى ئێرانى بەبۆنەى کوژرانى قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانیى، پەیامى دڵتەنگى و پشتیوانیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینیستاگرام بڵاوکردووەتەوە.

،

هاوکات لەبەرامبەردا، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەو کاردانەوانە و پۆستی ئەو هونەرمەندانەی سڕیوەتەوە.

،

ئاژانسەکە ژمارەیەک لەو پۆستانەى لاى خۆیەوە بەوێنەوە  بڵاو کردووەتەوە، کە یەکێک لەوانە، بەهنوش بەخیتارییە و نوسیویەتی: “سولەیمانى و ئەبوموهەندیس ئازایانە شەهید بوون، ئەوەش چارەنوسى پیاوانى خودایە کە لەپێناو بیرو باوەڕیاندا بگەنە ئەو پلەیە”.

،

هاوکات، شەریفى نیاش نوسیویەتى ” شەهیدبوون بەهرەى پیاوانى خودایە، نەک زیانمەند بوون، بەڵکو بژاردەیەکە کە جەنگاوەر لەپێناو خودادا هەڵیدەبژیریت”.

،

هەروەها، نەعیمە نیزامدۆست نوسیوویەتى: ” ڕۆیشتنت واى کرد بیر لەوە بکەمەوە کێوێک لەپشتمان لەدەستتدا، واهەستەکەم دووبارە باوکم لەدەستداوە”.

،

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانیان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل