fbpx
Shadow Shadow

ئینتەرنێت تەنها بۆ گەورە بەرپرسانە..ئێران چۆن ئەو خزمەتگوزارییەى لە هاوڵاتییان بڕى؟

15:00 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەگەڵ هەڵکشانى خۆپیشاندانى هاوڵاتییانى توڕەى ئێران دژى بڕیارى گرانکردنى نرخى بەنزین، حکومەتى ئەو وڵاتە دەستیکردووە بە پچڕاندنى هێڵەکانى ئینتەرنێت، لە ئێستاشدا ئەو خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکى تەواوەتى بۆ هاوڵاتییان پچڕاوە.

.

کارێکى ئاسان نییە ئینتەرنێت لە وڵاتێک بپچڕێنرێت کە دانیشتوانەکەى لەسەرووى 80 ملیۆن کەسەوەیە، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێران نزیکەى 24 کاتژمێریان پێچوو، بۆ بڕینى ئەو خزمەتگوزارییە لەسەرجەم هاوڵاتییان، لە ئێستادا تەنها 5% بۆ 7%  ئەو خزمەتگوزارییە کارایە و بەرپرسانى باڵا بەکاریدەهێنن، ئەوەش بەوتەى بەڕێوەبەرى گروپێکى چاودێری ئینتەرنێت.

.

تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران، “دەزگا ڕاگەیاندنە دوژمنکارەکانى” بە هەوڵدان بۆ قۆستنەوەى “هەواڵى درۆ و تۆمار و وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” تۆمەتبارکرد، بۆ گەورەنیشاندانى خۆپیشاندانەکان.

.

تەکنیکى ڕاگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ئێران نوێ نییە، کە لە ڕیزبەندى 85 مدایە لەناو 100 وڵاتدا بۆ ئازادى ئینتەرنێت، ئەوەش کردویەتى بەیەکێک لەو وڵاتانەى جیهان کە کۆنتڕۆڵى ئەو خزمەتگوزاریەیان کردووە.

 

ئینتەرنێت تەنها بۆ گەورە بەرپرسانە..ئێران چۆن ئەو خزمەتگوزارییەى لە هاوڵاتییان بڕى؟

ئادریان شەهبەز بەڕێوەبەرى دامەزراوەى فريدوم هاوس پێیوایە، ڕاگرتنى ئەمجارەى ئینتەرنێت، فراوانترین شەپۆلى راگرتنى ئەو خزمەتگوزاریەیە لە ئێراندا.

.

وتیشى “کارێکى کتوپڕ بووە کاتێک بینویەتى دەسەڵاتدارانى ئێران سەرجەم پەیوەندییەکانى ئینتەرنێتیان راگرتووە، لەجیاتى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە لە ڕابردوودا دەیانکرد، ئەوەش نیشانیدەدات کە ترسیان لەگەل زیاترە”.

.

ساڵى 2017 دەسەڵاتدارانى ئێران تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام و تەلەگرامیان ڕاگرت، کە ژمارەى بەکارهێنەرانیان دەگاتە 40 ملیۆن کەس.

.

چۆن ئینتەرنێت ڕاگیرا؟

ئینتەرنێت تەنها بۆ گەورە بەرپرسانە..ئێران چۆن ئەو خزمەتگوزارییەى لە هاوڵاتییان بڕى؟

بەپێی ڕاپۆرتێکى گۆڤارى “وایرد” تایبەت بە تەکنەلۆژیا، پڕۆسەى راگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت لەسەر ئاستى وڵاتێک، پشتدەبەستێت بە ژێرخانى تەکنەلۆژیاى ئەو وڵاتە.

.

لە وڵاتێکى وەک ئەسیوبیا کە هێڵەکانى ئینتەرنێت تێیدا سنوردارە، یەک جۆر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت هەیە کە لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵکراوە، رەنگە هەندێ کۆمپانیاى بچوکیش هەبن کە ئەو خزمەتگوزارییە پێشکەش بکەن، بەڵام هەمویان لە کۆتاییدا لەڕێگەى یەک کێبڵەوە کە لەژێر دەریادایە ئەو خزمەتگوزارییە وەردەگرن، ئەوەش واتە بەرپرسان دەتوانن لەسەرچاوەکەوە ئەو هێڵە ببڕن.

.

بەڵام ژێرخانى وڵاتێک کە زۆر بەرفراوان و هەمەجۆر بێت، ڕاگرتنى ئینتەرنێت بەتەواوەتى کارێکى قورسە، واتە بۆ وڵاتێکى گەورەى وەک ئێران کە زیاتر لە 80 ملیۆن کەس تێیدا دەژین، پێویستە دەسەڵاتداران هەماهەنگى لەگەڵ زۆرێک لە کۆمپانیاکانى بوارى پەیوەندى و ئینتەرنێت بکەن بۆ پچڕاندنى ئەو تۆڕە جاڵجاڵۆکەییە.

.

لوكاس ئولينيك پسپۆڕى ئاسایش و تایبەتمەندى لە زانکۆى ئۆکسفۆرد دەڵێت، بڕینى ئینتەرنێت لەهەر وڵاتێکدا، پێویستى بە خۆئامادەکردنى زۆر هەیە، بەتایبەت لەڕوى پڕۆگرام و ئامێرەوە، تەنانەت لەڕووى چوارچێوەى ڕێکخستنى کارەکەوە.

ئینتەرنێت تەنها بۆ گەورە بەرپرسانە..ئێران چۆن ئەو خزمەتگوزارییەى لە هاوڵاتییان بڕى؟

بەدرێژایی سەدەى ڕابردوو، ئێران کاریدەکرد لەسەر بنیاتنانى تۆڕێکى ئینتەرنێتى ناوەندى، بەجۆرێک ڕێگەى پێبدات ئەو خزمەتگوزارییە بداتە هاوڵاتییان، لەگەڵ چاودێریکردنى تەواو.

.

تۆڕى ئینتەرنێت لەو وڵاتە لەلایەن کۆمپانیایەکى پەیوەندییەوە بەڕێوەدەبرێت کە دەوڵەت خاوەندارێتى دەکات و ناسراوە بە “تۆڕى زانیارى نیشتیمانى” یان “شوما”، کە لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسى حکومى پێشووەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.

.

لەڕێگەى ئەو تۆڕەوە، ئامێرەکانى تایبەت بە سنوردارکردنى ئینتەرنێت و پڕۆگرامەکان لەڕێگەى سیستەمى تەکنیکى تایبەتمەند کە لەساڵى 2015 گەشەى پێدراوە  و ناسراوە بە (intelligent filtering) دەتوانن کارى خۆیان بکەن، کە تێچووى سیستەمەکە لە ئێستادا زیاترە لە 66 ملیۆن دۆلار.

.

بەو سیستەمە ئێران دەتوانێت هەر پێگەیەک بیەوێت سانسۆرى بکات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل