fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئیمپراتۆری ئه‌مازۆن گرانترین كۆشك له‌مێژوی لۆس ئه‌نجلۆس ده‌كڕێت

15:03 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

خاوەنی كۆمپانیای ئه‌مازۆنی ئەمریکی، ڕیکۆردی جیهانی دەشکێنێت وبە دەیان ملیۆن دۆلار کۆشکێک لە شاری لۆس ئانجلۆسی ئەو وڵاتە، دەکڕێت.

. 

 ڕۆژنامەی”ۆوڵ ستریت “ی ئەمریکی، بڵاویکردەوە، جیف بیزۆس، خاوەن کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی، لەشاری لۆس ئانجلۆس کۆشکێکی بە بەهای 165 مليۆن دۆلار کڕیوە.

 

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، ئەو پارەیەی کە بیزۆس داویەتی بۆکڕینی ئەو کۆشکە، بە زۆرترین نرخ هەژماردەکرێت کە تائێستا درابێت بۆ کڕینی کۆشک لە شاری لۆس ئانجلۆس کە سەدان کەسی دەوڵەمەندی تێدا نیشتەجێیە.

. 

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی ۆوڵ ستریت، لە ئێستادا بیزۆس بوو بە  خاوەن بەهاترین کۆشک لە شاری لۆس ئانجلوس وڕیکۆردی بەبەهاترین کۆشکی شکاندوە، کە پێشتر ئەو ڕیکۆردە  بەناوی ڕۆبرت مردۆخەوە تۆمارکرابوو کوڕی لاکڵان مردۆخ، ملیاردێری بەناوبانگی جیهان وخاوەنی دامەزراوەی فۆکس نیوز، کە کۆشکێکی لەو شارە کڕیبوو بە 150 مليۆن دۆلار.

. 

 ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو کۆشکەی کە بیزۆس کڕیویەتی، لە ساڵی1937 دروستکراوە پێشتریش موڵکی جاک وارنەر بووە دامەزرێنەری کۆمپانیای”بڕازەر وارنەر” بۆ دروستکردنی فیلم، لەساڵی 1990 دایڤد گیڤین، بەبڕی47 ملیۆن دۆلار لە وارنەری کڕیوەتەوە.

. 

 ڕۆژنامەی ۆوڵ ستریت، ئاماژەی بەوه‌کردوە، کۆشکە نوێکەی بیزۆس، پێکهاتووە لە چەندین ژور و ژمارەیەک یاریگای تێنس و گۆڵف وچەندین مەلەوانگە و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان و ژمارەیه‌ک باخ و شه‌تڵگەی جیاوازی تێدایە.

. 

 جیڤ بیزۆس، خاوەندارێتی کۆمپانیای ئەمازۆنی جیهانی دەکات کە کار لە بواری دروستکردنی کەلوپەلە ئەلکترۆنییەکاندا دەکات، بە گوێرەی زانیارییەکانیش سامانەکەی بیزۆس لە ئێستادا 130 ملیار دۆلاری تیپەراندووە.

. 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل