ناس کورد-
سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، داوا له‌و وڵاتانه ده‌كات كه ئیدانەى لهشكركێشییەکەى تورکیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان كردووه، هه‌نگاوه‌كانیان بكه‌نه كردار و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا ڕابگرن و سزاى ئابورى بۆ ڕاگرتنى به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وتووه :”ئێمه ده‌ستوه‌ردانى به‌په‌له‌مان بۆ ئه‌م قه‌یرانه ده‌وێت، ده‌بێت ئه‌و هێرشانه ده‌ستبه‌جێ ڕابگیرێن”.
.
داواشى كرد “ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارێكى به‌په‌له بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى فڕین له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكات”.
.
به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئەوانى خسته مه‌ترسیه‌وه .
.
هۆشدارى ئه‌وه‌شیدا، ئاینده‌ى دهستگیركراوانى داعش له‌لاى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات لهمهترسیى هه‌ڵهاتندان و به‌وه‌ش مهترسیهكى گه‌وره‌تر له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت.
.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، روونیکردەوە :”دوێنێ فڕۆكه‌كانى توركیا بۆردومانى یه‌كێك لهزیندانهكانى كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدایه و ئه‌گه‌رى هه‌ڵهاتنى چه‌كدارانى داعش ناو زیندانیهكهش له‌ئارادایه”.
.
له‌باره‌ى كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا، به‌رپرسه‌كه‌ى سوریاى دیموكرات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان ته‌نها به‌وه ڕ‌ازى نابن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵوێستانه ببنه كردار و بۆ رێگرى كردنیش پێویسته سزاى ئابورى به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن.
.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، داواشى لهترەمپ كرد، له‌برى جێهیشتنى كورد و دهرفەتدان به توركیا بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ریان، به ئه‌ركى خۆى هه‌ستێت و چاره‌سه‌رێكى سیاسى بدۆزێته‌وه.
.
له‌سه‌ر قوربانیه‌كانى كورد له‌شه‌ڕى دژى تیرۆردا، به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات، داوا ده‌كات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا قوربانیه مه‌زنه‌كانى كوردیان له‌به‌رچاوبێت كه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات یانزه هه‌زار شه‌هیدى داوه بۆ له‌ناوبردنى داعش.
.
به‌لاى ئیلهام ئه‌حمه‌ده‌وه، مانه‌وه‌ى واشنتۆن بههاوشانى كورده‌وه بۆ پاراستنى ناوچه‌كه و بهرقهراركردنى ئاشتى و سه‌قامگیرى له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا ده‌بێت.
.