fbpx
Shadow Shadow

شاندێکى رۆژئاواى کوردستان لە واشنتۆنە

ئیلهام ئەحمەد: تورکیا دەیەوێت سیناریۆى عەفرین لە باکور و رۆژهەڵاتى سوریا دووبارە بکاتەوە

09:32 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

شاندێکى ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان سەردانى واشنتۆنى کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە لەبارەى دروستکردنى ناوچەى ئارامەوە، ئەندامێکى شاندەکەش دەڵێت تورکیا دەیەوێت سیناریۆى عەفرین لە باکور و رۆژهەڵاتى سوریا دووبارە بکاتەوە.

.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبردنی ئەنجومەنى سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) کە ئەندامى شاندەکەیە بە ئاژانسى هاوار نیوزى راگەیاندووە “پرسی ئاسایشى سنور و رێککەوتنى دروستکردنى ناوچەى ئارام، تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانمان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا”.

.

وتیشى “تورکیا دۆسیەى کۆچبەران بەکاردەهێنێت وەک کارتێکى فشار لەسەر وڵاتانى ئەوروپا تا پارەى زیاترى دەستبکەوێت، هەروەها ئەو دۆسیەیە بەکاردەهێنێت بۆ داگیرکردنى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا”.

.

بەوتەى ئیلهام ئەحمەد، تورکیا دەیەوێت گۆڕانکارى دیمۆگرافى لەناوچەکە بکات و سیناریۆى عەفرین لە ناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا دووبارە بکاتەوە، بە پاساوى پاراستنى ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەى.

.

جەختیشیکردەوە، هەر “هەنگاوێکى شێتانەى” تورکیا، کاریگەرى لەسەر سەرجەم وڵاتانى ئەندام لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و وڵاتانى بەشدار لەکۆبوونەوەکانى ئەستانا و سوریا بەتەواوى دەبێت.

.

لەبارەى دروستکردنى لیژنەى نوسینەوەى دەستورى نوێى سوریا، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاندووە، ئەو لیژنەیەکە شەرعیەتى نییە لەلاى هاوڵاتییانى سوریا، دورخستنەوەى نوێنەرانى پێنج ملیۆن دانیشتووى سوریا لە پڕۆسەى سیاسی کاریگەریى ترسناکى لەسەر داهاتووى ئەو وڵاتە دەبێت.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردوو لەکۆبوونەوەى لوتکەى روسیا و تورکیا و ئێراندا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، رێککەوتن کرا لەسەر پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ نوسینەوەى دەستورى نوێ بۆ سوریا، لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرى سیاسی قەیرانى ئەو وڵاتە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل