fbpx
Shadow Shadow

ئیلهام ئەحمەد بۆ ئەوروپا: ئەگەر توندنەبن لەگەڵ تورکیا لەماوەیەکی نزیکدا چەکدارانى داعش دەگەنە وڵاتەکانتان

10:47 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ئیلهام ئەحمەد داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش لەڕێی ئەو وڵاتەوە نەگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە “دەبێت لەماوەیەکی نزیکدا وڵاتانی ئەوروپا فشارێکی زۆر دروست بکەن بۆ سەر تورکیا و توندبن لەگەڵیدا، یاخود دەبێت لەماوەیەکی نزیکدا ڕوبەڕوی داعش ببنەوە لەنێو وڵاتەکانی خۆیان”.

.

وتیشى “مەترسییەکی گەورە دروست بووە لەسەر خەڵک و ناوچەکەمان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و بەوهۆیەشەوە چەندین ئەندامی بیانی چەکداری داعش هەڵهاتن و ئێستا گەیشتونەتە شوێنێک کە دەکرێت لەڕێی ئەو وڵاتەوە بگەنەوە وڵاتانی خۆیان، ئەوەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ بەریتانیا و ئەوروپا”.

.

ئیلهام ئەحمەد داواى لە وڵاتانی ئەووپا کردووە هەزار سەرباز بنێرن بۆ سنورەکانی سوریا و تورکیا، بۆ ڕێگەگرتن لە چونی چەکدارانی داعش بۆ تورکیا، هەروەها داواشیکردووە وڵاتانی ئەوروپا چیدیکە چەک بەتورکیا نەفرۆشن.

.

باسی لەوەشکردووە “گەلەکەمان بە چەکی وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن تورکیاوە کوژران، لەناو وڵاتانی ئەوروپادا هیچ کەسێک هێندەی ئێمە تورکیا بەباشی ناناسێت و تورکیا دەوڵەتێکی ئیسلامی ئسوڵی تیرۆریستیە و دەبێت ئەوروپا ئاگاداریان بێت”.

.

لە سەرەتاکانی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی لەناکاو کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا ڕاگەیاند، دواتریش سوپای تورکیا لەگەڵ دەیان هەزار چەکدار هێرشیان کردە سەر رۆژئاوای کوردستان، کەبەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتیش ئاوارەبوون.

.

بەهۆى هێرشەکەوە، بەشێک لە چەکدارانى زیندانیکراوى داعش توانیان هەڵبێن، کە پێشتر لەلایەن هەسەدەوە زیندانیکرابوون، تورکیاش هۆشداریداوەتە ئەوروپا کە چەکدارانى داعش ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکاتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل