fbpx
Shadow Shadow

ئیلهام ئەحمەد: ئەمریکا بەڵێنى مانەوەى دا متمانەمان پێکرد و دواتر خۆمان لە جەنگ لەگەڵ تورکیا بینییەوە

22:37 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئیلهام ئەحمەد لە کۆنگرێسى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان پەیمانیان پێداون کە ئەمێننەوە و متمانەیان بە بەڵێنەکانیان هەبوە، دەشڵێت: “بەداخەوە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و ئەردۆگان، ئاسمانی سوریا کرایەوە، ئێمە شۆک بووین، خۆمان لە جەنگێکدا بینییەوە بەرامبەر تورکیا”.

,

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریای دیموکرات لە کۆنگرێسى ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئەمریکییەکان پەیمانیان پێداین کە ئەمێننەوە تا سوریا بە چارەسەرێکی سیاسیی دەگات، ئێمە متمانەمان بە ھێزەکانی ئەمریکا کرد، بەداخەوە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و ئەردۆگان، ئاسمانی سوریا کرایەوە، ئێمە شۆک بووین و خۆمان لە جەنگێکدا بینییەوە بەرامبەر تورکیا”.

,

سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریای دیموکرات ئەوەشى وت: “تورکیا ھاتە نێو ماڵەکانمان بۆ شەڕکردن دژ بە ئێمە، بەبێ ھیچ ھۆکارێکیش”.

,

“لەژێر دەستەڵاتی ئێمەدا ھەموو نەتەوە و ئاینەکان توانیویانە خۆیان پیشانبدەن، ئامانجی ئێمە دروستکردنی سوریایەکە کە ھەموو کەمینەکان بە ئاشتی تێیدا بژین”، ئیلهام ئەحمەد واى وت.

,

وتیشی: “ئێمە چاوەڕێ نەبوینە ئەمریکا شەڕمان بۆ بکات، بەڵکو لەکاتی ھەبونی ھێرشدا چاوڕێ بوین ڕێگرى بکات”.

,

لەبارەى ئاکامەکانى هێرشەکانى تورکیا، ئیلھام ئەحمەد وتیشی: “دوای ئەم ھێرشە، 300 هەزار کەس ئاوارە بوون و 250 کەسیش گیانیانلەدەستدا، شاری سەرێکانی تاڵانکراوە، کوشتنی ئاشکرا بەڕێوەدەچێت سیاسەتمەدارێکیشمان کوژرا”.

,

لە کۆنگرێس و لە پێش ئەندامانى، ئیلھام ئەحمەد وتی: “زۆرێک لە تیرۆریستانی داعش لەژێر ناوی سوپای ئازاد شەڕ دەکەن، ھەمان دروشمی داعش ئەڵێنەوە، پێیان وتوین کە سەرمان ئەبڕن، تورکیا پێیان دەڵێت ‘ئۆپۆزسیۆن’، بەڵام ھەمان عەقڵییەتی داعشیان ھەیە”.

,

بە ڕاشکاوەنە لەبارەى سیاسەتە نوێکەى ئەمریکا لە باکورى سوریا، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریای دیموکرات وتى: “ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە، بەھۆی زیندانە ڕاکردووەکانی داعشەوە”.

,

وتەکانى ئیلهام ئەحمەد لە کۆنگرێسى ئەمریکا، پاش ئەوە هات کە ئێوارەى ئەمڕۆ مەزڵوم کۆبانى فەرماندەى گشتیی هەسەدە لە پەیوەندییەکەى تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ قسەى کرد.

,

مستەفا بالى، بەرپرسى ڕاگەیاندنى هەسەدە لە تویتەرى خۆى ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتیى هەسەدە بەڕێوەچووە، بەگوێرەى ئەو نوسینەى بالى، مەزڵوم کۆبانى ڕاگەیاندووە: “کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەم کرد، سوپاسم کردووە بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی تورکیا و گروپە جیھادییەکانی سەربەو وڵاتە بۆسەر خەڵکەکەمان”.

,

مەزڵوم کۆبانى دەشڵێت: “ترەمپ دڵنیای کردوومەتەوە کە لە کاری ھاوبەش بەردەوام دەبن لەگەڵ ھەسەدە”.

,

لە ئێستادا تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە، گفتوگۆکانى کۆنگرێس بە ئامادەبوونى ئیلهام ئەحمەد بەردەوامییان هەیە.

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل