Shadow Shadow

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

22:30 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

وه‌زیرى ته‌ندروستى ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى پێدانى ده‌رمانى به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون (ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى گورگ له‌جه‌سته‌دا) بوون و بۆ ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ش كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ده‌رمانه‌كه‌، داخراوه‌.

.

 

لەبارەى نیشانەکانى نەخۆشییەکە شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، سه‌ره‌تا موو به‌سه‌رتاپاى جه‌سته‌ى منداڵه‌كه‌دا گه‌شه‌ ده‌كات، لەو بڕوایەدان ‌به‌هۆى پێدانى ده‌رمانێکى ئارامكه‌ره‌وه‌ى گه‌ده‌ به‌ناوى (ئۆمیبرازۆڵ)، نەخۆشیەکە ڕویداوه‌.

.

لە دواى لێكۆڵینه‌وه لە نەخۆشییەکە‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئەو وڵاتە ئاشكرایان كرد،‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ى به‌و منداڵانه دراوە و تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون چاره‌سه‌رێكیان پێدراوه‌ له‌ماده‌ى (مینۆكسیدیل) پێكهاتووه‌ كه‌ بۆ دژه‌ وه‌رینى قژ، به‌كار ده‌هێنرێت.

.

ماریا لویسا كارسیدۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئیسپانیا روونیکردەوە‌ :”ئه‌و ده‌رمانه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ماده‌ى(مینوكسیدیل) له‌نێو تیوبێكدا به‌هه‌ڵه‌ هه‌ڵگیراوه‌ كه‌ ناوى ده‌رمانى (ئۆمبیرازۆڵى) له‌سه‌ر بووه‌ پێش ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كاندا، دابه‌ش بكرێت”.

.

دواتر ده‌رمانه‌كه‌ش كه‌ به‌هه‌ڵه‌دراوه‌ به‌و منداڵانه‌ تووشى حاڵه‌تى موو ده‌رهێنانى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى کردوون و به‌شێوه‌یه‌كى ناشروشتیش به‌سه‌رتاپاى جه‌سته‌یاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارى میدیاكانى ئەو وڵاتە هێشتا ڕوون نییه‌ ئه‌و كارگه‌یەى ‌كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ى دروستكردووه‌ چۆن ئه‌و هه‌ڵه ‌گه‌وره‌یه‌ى كردووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و كارگه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌كارگه‌ گرنگه‌كانى ده‌رمان له باشورى ئیسپانیا.

.

لاى خۆشیه‌وه‌ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و 17 منداڵه‌ كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر به‌جێهشتوون، خه‌ڵكى ناوچه‌ى كانتربریاى باكورى و ئه‌نده‌لوس و ڤالنسیایى خۆرهه‌ڵاتن.

.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێیوایه‌ به‌ڕاگرتنى پێدانى ده‌رمانه‌كه‌ به‌و منداڵانه‌ ڕاده‌ى گه‌شه‌كردنى مووه‌كه‌ش له‌جه‌سته‌یاندا ده‌وه‌ستێت، وه‌كو دانانى ڕێوشوێنێكى پێویستیش بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌ هه‌ڵه‌یه‌، ده‌رمانه‌كه‌ له‌بازاڕە‌كاندا كێشراوه‌ته‌وه‌ و كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ده‌رمانه‌كه‌ش داخراوه‌.

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

ئیسپانیا ؛ به‌هۆى پێدانى ده‌رمان به‌هه‌ڵه‌ 17 منداڵ تووشى نه‌خۆشى گورگه‌ داوون بوون [وێنە]

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل