fbpx
Shadow Shadow

ئیسرائیل چەند بەڵگەیەک دەخاتەڕو کە “ئێران پەرە بە دروستکردنى چەکى ئەتۆم دەدات”

21:12 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەى دەستکەوتووە کە ئێران بەردەوامە لەسەر پەرەپێدانى چەکى ئەتۆم و بەڵگەکانیشی ڕونکردووەتەوە.

,

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ئاشکراى کرد، لەڕێى مانگى دەستکردەوە وێنەى چەند شوێنێک لە باشورى ئەسفەهان گیراوە کە بەڵگەن لەسەر ئەوەى ئێران تاقیکردنەوەکانى بۆ پەرەپێدانى چەکى ئەتۆم ئەنجام دەدات.

,

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەشکردووە: “هەر ئەو کاتەى ئێران زانى ئیسرائیل شوێنە نوێیەکانى تاقیکرنەوە نەوەوییەکانى ئاشکرا کردووە، بەخێرایی بەڵگەکانى لەناوبردووە، یان هەوڵى لەناوبردنى داون”.

,

لەکاتى ئاشکراکردنى شوێنەکان، ناتانیاهۆ لەسەر وێنەکانى لە مانگە دەستکردەکانەوە گیراون ئاماژەى بە بەروار و وردەکارییەکانى وێنەکە کردووە.

,

لەبارەى وێنەکانەوە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەى تەواون لەسەر ئەوەى “ئێران درۆ دەکات لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە”، بۆیە داوا دەکات وڵاتانى جیهان بەتایبەت ئەمریکا سزاکانى سەر ئێران توندر بکەنەوە.

,

پێشتریش ئاژانسى وزەى ئەتۆمى جیهان ڕایگەیاندبو، هیچ ئاماژەیەکى باوەڕ پێکراو نین کە لە پاش ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێرانەوە، تاران چالاکى هەبێت بۆ گەشەپێدانى چەکى ئەتۆم.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل