fbpx
Shadow Shadow

ئیسرائیل هاریكارى مرۆیى و دیبلۆماتى كوردى له ‌پەرله‌مانى وڵاته‌كه‌یەوە پەسەند کردووە

22:20 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه‌، چیپى هۆتۆڤڵ، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه‌، پێشنیارێكى سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاریكارى مرۆیى و دیپلۆماتى كورد له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ له ‌پەرله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

ر

‌پێچه‌وانه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ،‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل پێشنیارى كردووه‌، هاریكارى مرۆیى به‌ گه‌لى كورد لە سوریا پێشكه‌ش بكرێت، بەگوێرەى میدیاکانیش، کوردانى ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن ناتانیاهۆوە به ‌خۆڕاگر به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا وه‌سف کراون، ئەو هێرشانەشى بە ‌پاكتاوى ڕه‌گه‌زى کوردەکان لەلایەن سوپاى تورکیا و هاوپه‌یمانه‌كانییەوە ناوبردووە.

,

جێگرى وه‌زیرى دەرەوەى ئیسرائیل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشیناره‌ى سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکەى له ‌په‌ڕله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

,

باسیله‌وه‌ش كردووه‌، ئیسرائیل یارمه‌تى پێشكه‌شى كورده‌كان كردووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى دیپلۆماتى و مرۆییەوە، هه‌ستیش به‌و نه‌هامه‌تییه‌ گه‌ورانه کراوە كه‌ به‌سه‌ر كورداندا هاتوە.

,

جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل وتوشیه‌تى: “ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى گه‌وره‌ى له‌وه‌دایه‌ كورد و كه‌مینه‌كانى تر له ‌باكورى سوریا پارێزراو بن، به‌وپێیه‌ى میانڕه‌ون”.

,

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل مه‌ترسی خۆیشى بۆ له‌ناوبردنى ئه‌زمونى ڕۆژئاواى كوردستان نەشاردووەتەوە و دەڵێت: “له‌ناوبردنى ئه‌و ئه‌زمونه‌ سیناریۆیه‌كى خراپ و ترسناكه‌ بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێران چه‌ند گروپێكى تر له ‌زیانى ئیسرائیل هانبدات”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل