fbpx
Shadow Shadow

ئیسرائیل: بارەگایەکی سوپای پاسدارانمان لە دیمەشق بۆردوومانکرد

09:34 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆردوومانی بارەگایەکی سوپای پاسدارانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردووە، کە بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، میدیای فەرمی سووریا هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: هێزی بەرگریی ئاسمانی رووبەڕووی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بووەتەوە.

.

لەبارەی هێرشەکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی عەقرەبای دیمەشق بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆردوومانکراوە کە بەنیازبوون هێرش دژی ئیسرائیل ئەنجام بدەن.

.

هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆردوومانەکەی سەر دیمەشقی لە تویتێکدا پشتڕاستکردەوەتەوە و رایگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا، فەیلەقی قودسیان لە دیمەشق بۆردوومان کردووە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل چەند جارێک لە سوریا و عێراق چەند ناوچەیەکی بە ناوی بنکەی سەربازی ئێران بۆردوومانکردووە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل