Shadow Shadow

"ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگەیان نەدا داعش ئامانجەکەی بپێکێت"

ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییانى ناوچەکە

10:26 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئیدارەی گەرمیان لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگەیان نەداوە داعش ئامانجی خۆی بپێکێت.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش بۆسەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان، ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە: “به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ بازگه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سنوری ئیداره‌كه‌مان، هێرشیان كردەسه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه،‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و هه‌شتی تریش برینداراربوون”.

.

ئیدارەى گەرمیان دەڵێت: “ڕۆڵی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ گیانفیداییانه‌ به‌رگریان كرد و رێگربوون له‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن”.

.

ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتییانی سنورەکەشی دڵنیاکردووەتەوە، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌چاوكراوه‌یی و گیانفیدایی له‌ ئاماده‌باشیدان و ڕێگرن له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی.

.

هاوکات وێڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییەی کردووە، ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاندووە: “سه‌ری رێز و وه‌فاداری بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان داده‌نوێنین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل