fbpx
Shadow Shadow

ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاوا: تورکیا پابەندى ڕێککەوتنەکە نەبوە و بەردەوامە لە کۆمەڵکوژى

23:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا لە یەکەم ساتی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەوە تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک پابەند نەبوە و بەردەوامیشە لە کۆمەڵکوژی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

,

ئێدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “سوپای تورکیا و میلیشا بەکرێگیراوەکانی، بەردەوامن لە هێرشکردن و کۆمەڵکوژی دژ بە خەڵکی سڤیل، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست”.

,

ئاماژەبەوەشکراوە، لە ئاکامی بەرخۆدانی شەڕڤانان دژ بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکانی ڕۆژئاوا، 25 شەڕڤان شەهیدبوون و 17 دیکەش برینداربوون.

,

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی سەرێکانی، تائێستاش زیاتر لە 17 هاوڵاتی سڤیل شەهیدکراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون ئەوەش لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە.

,

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەئێستادا دەستیانکردووە بە تاڵانکردن و دزینی ماڵی هاوڵاتییانی سەرێکانی و شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان”.

,

ئێدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە بە سەرسوڕمانەوە ئەڕوانێتە قسەکانی ترەمپ کە دەڵێت “تورکیا پابەندە بە ئاگربەستەکەوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا لەئێستادا بە توندی دەستی کردووە بە گۆڕانی دیمۆگرافی لە شارە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

,

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، داوایکردووە خەڵکی ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، چونکە بەبێ گەرەنتی نێودەوڵەتی “تورکیا لەو ناوچانە پاکتاوی ڕەگەزی ئەنجامدەدات”.

,

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داواکراوە، تورکیا بەزوترین کات هێزەکانی لەو ناوچانەی داگیری کردوون بکشێنێتەوە، هێزی بێلایەنی نێودەوڵەتی لەو ناوچانە جێگیر بکرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل