fbpx
Shadow Shadow

"بۆ پاراستنى باکورى سوریا و ڕوبەڕوبوونەوەى تورکیا"

ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاواى کوردستان: سوپاى سوریا هاوکارى هەسەدە دەکات

22:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاواى کوردستان لەبارەى ڕێککەوتنى لەگەڵ حکومەتى سوریا ئاشکرایکرد، پێنج ڕۆژى ڕابردوو تورکیا دڕندانەترین تاوانى بەرامبەر خەڵکى سڤیلى ناوچەکە ئەنجامدا و هەسەدەش بە هەموو هەوڵێک و ئازایەتییەکەوە ڕوبەڕوى ئەو هێرشانە بوەتەوە، ڕاشیگەیاند، دواجار ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتى سوریا کراوە بۆ پاراستنى سنورەکانى نێوان سوریا و تورکیا و پاڵپشتیکردنى هەسەدە بۆ ئازادکردنى تەواوەتى ئەو ناوچانەى تورکیا دەیەوێت داگیریان بکات.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ى تشرینی یەکەمى 2019، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزێکی هەمەچەشنە لە هەموو نەتەوەکانی باکوری سوریا پێکهاتووە، جەختیلەوەشکردووەتەوە، کە ئەو هێزە توانیویەتی لەساڵی 2014وە ڕوبەڕوی ڕێکخراوی داعش ببێتەوە و شارەکانی کۆبانی، گرێ سپی، تەبقە، مەنبج، دێرزۆر و ڕەقە لەژێر چنگی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەربهێنێت.

,

ڕاگەیاندراوەکە،جەختیلەوەشکردووەتەوە، دوای قوربانییەکی زۆر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە زیاتر لە 11 هەزار شەهید و 24 هەزاربریندار، توانیوایانە لە 23ى ئاداری 2019، کۆتایی بە ئەفسانەی داعش بهێنن لە باغوز.

,

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویەتی لە ماوەییەکی کەمدا زیاتر لە سێ یەکی خاکی سوریا لە دەستی ڕێکخراوی داعش ڕزگار بکات.

,

ئەوەشی خستوەتەڕو، هەسەدە لەو ماوەیدا توانیوییەتى خەڵکی سڤیل لە دەستی ئەو ڕێکخراو ە تیرۆرستییە ڕزگاربکات، پارێزگاریش لە یەکگرتویی خاکی سوریا بکات.

,

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆژەی سیاسی ئەوان لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا هیچ کات بۆ جیابوونەوە نەبوە لە سوریا، بەڵکو چەند جارێک کاریان بۆ ئەوەکردووە کێشەکان لەڕێگەی دیاڵۆگ و دانوستانەوە لەگەڵ حکومەتی سوریا چارەسەر بکەن، هیچ کاتێکیش نەبوونەتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ  هەوڵیشیان نەداوە دەستدرێژی بکەنە سەر خاکی تورکیا.

,

جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەسەدە لەماوەی ڕابردوودا بەرگریان لە خەڵکی سیڤیل کردووە و بەرەنگاری هێرش و لەشکرکێشی و دەستدرێژی ناڕەوای تورکیا بوونەتەوە بۆسەر خاکەکەیان، بە هەموشێوەیەکیش سەروەری خاکی سوریایان پاراستوە.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا و میلیشیاکانی ماوەی پێنج ڕۆژە بە قێزەونترین شێوە دەستیانداوەتە کۆمەڵکوژى هاوڵاتییانی سڤیل و بێ دەسەڵات، ئاشکراشی کردووە: “لەبەر ئەم هۆکارانەش ڕێککەوتوین لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ  بڵاوبوونەوەی هێزەکانیان بەدرێژایی سنوری نێوان سوریا و تورکیا ئەوەش لەپێناو پاراستنی سنورەکان و سەروەری خاکی وڵات، کە یەکێک لە ئەرکەکانی ئەو حکومەتەیە بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات”.

,

لەبارەى ڕێککەوتنەکەشەوە ئاماژە بەوەکراوە: “ئەم ڕێککەوتنە دەرفەتێک دەدات بە ڕزگارکردنی هەموو شارە سورییە داگیرکراوەکان لەلایەن تورکیاوە، لە سەروی هەمویانەوە شاری عەفرین، لەبەر ئەم هۆیانەش داوا لە هەموو پێکهاتەکانى باکور و خۆرهەڵاتی سوریا دەکەین بەتایبەتی لە ناوچە سنورییەکان، کە هاتنی سوپای سوریا بۆ ئەو ناوچانە بە هەماهەنگی و رێککەوتن بوە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژائاوا”.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل