Shadow Shadow

ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی کەنداو دەکات

ئیدارەى ترەمپ تاوتوێى هێرشێکى تەکتیکى چڕ دەکات بۆ سەر ئێران

09:11 سێ شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا و ڕاوێژکارەکانی ترەمپ تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن و سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی تەکتیکین لەو بارەیەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەمنزیکانە هێزی دیکە ڕەوانەی کەنداو دەکەن.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مەعاریف”ی ئیسرائیلی، کە لە چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە وەریگرتووە، هەینى ڕابردوو، بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەمریکا و بەرپرسانی پنتاگۆن و ڕاوێژکارەکانی ترەمپ تاوتوێی پلانێکی تەکتیکیان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

.

ئەو بەرپرسانەی کۆشکی سپی ئاشکراشیان کردووە، پلانەکە تایبەتە بە هێرشی ئاسمانی و سیستمی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکاتە ئامانج.

.

بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی بەمنزیکانە چەندین هێزی نوێ ڕەوانەی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

.

بەوتەى ئەو سەرچاوانە، هەرچەندە ترەمپ پێی خۆش نییە ئەوە ڕووبدات، بەڵام ئارامى خۆی لەدەستداوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسە ئەمنییەکانی دەستکراوە کردووە لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەی دایانناوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لە ئاوەکانی نزیک عوممان هێرش کرایە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگری یابانی و نەرویجی و دواتر بەپێی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئەمریکا ئێرانی بە ئەنجامدانی ڕووداوەکە تۆمەتبار کرد.

.

هاوکات درەنگانێکى شەوی رابردوو، شانەی راگەیاندنى ئەمنی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، شەوی ڕابردوو سێ موشەکی جۆری کاتیۆشا لە سەربازگەى تاجی لە شاری بەغدا کەوتووەتە خوارەوە، کە بارەگایەکی سەربازییە و هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل