fbpx
Shadow Shadow

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕێککەوتنەکەى ڕوسیا و تورکیا هەڵدەسەنگێنێت

22:30 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ڕێککەوتنەکەى ڕوسیا و تورکیا و دواتر هەڵوێستى خۆیان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنن.

.

کەمال عاکف وتەبێژ بەناوى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاندووە “بەدواداچوون دەکەین بۆ ڕێککەوتنەکەى نێوان تورکیا و ڕوسیا”.

.

وتیشى “ئەنجام و بەندەکانى ڕێککەوتنەکە کە لەدواى دیدارى ئەردۆغان پۆتین ڕاگەیەنرا هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنى ماوەى ئاگربەست هەڵدەسەنگێنین و تاوتوێی دەکەین، دواتر هەڵوێستى خۆمان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنین”.

.

ئێوارەى ئەمڕۆ ڕوسیا و تورکیا لەسەر بارودۆخى سوریا ڕێککەوتن، بەجۆرێک یەکێتى خاکى سوریا پارێزراو بێت و پارێزگارى لە ئاسایشى نیشتیمانى تورکیا بکرێت.

.

بە گوێرەی رێکەوتنی نێوان هەردو وڵات دەبێت هێزە کوردییەکان لەماوەی 150 کاتژمێردا 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکە دور بکەونەوە. لەدوای تەواوبونی 150 کاتژمێرەکە سوپای تورکیا و روسیا پێکەوە دەورییە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر سنوری تورکیا ئەنجام دەدەن.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل